
هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن و دزی.. هه‌واڵگری توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر خانووبه‌ری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له گونده‌واری عه‌فرین
عه‌فرین- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی هه‌واڵگری توركیا به به‌شداری پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به گروپه‌كانی ئۆپزسیۆنی سوریا سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، هه‌ڵیان كوتاییه سه‌ر خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی باسوتهی باشووری رۆژئاوای عه‌فرین له باكووری حه‌له‌ب.
به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پێشووی خۆسه‌ری، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هه‌واڵگری توركیا حه‌وت كه‌سیان له‌و شارۆچكه‌یه ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێكیان كچێكی 19 ساڵان بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چوار خانووبه‌ره‌ی شارۆچكه‌كه‌و، ناوی سیان له ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرا بووه، كه بریتین له سالم عه‌قیل، شادی خه‌لیل و كچێك به ناوی ناز جه‌مۆ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركراوه‌كان له دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ن كه له پاش كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن توركیا گهراونهتهوهو له بواری كشتوكاڵدا كار ده‌كه‌ن له زه‌وییه‌كانیان له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌كه.
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، كۆگاییهك له گه‌ره‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری عه‌فرین ژێر ده‌ستی توركیا دزرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، كه‌ره‌سته دزراوه‌كان بریتیبوون له خۆراك و مولهیدهیهكی كاره‌باو ئامێری دارتاشی و برێك پاكه‌تی جگه‌ره.
شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب له مانگی ئازاری ساڵی 2018 ه‌وه له ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ناوچه‌كه‌یان داگیركرد.