به هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.. هه‌سه‌ده سێ ئه‌ندامی داعش له دێره‌زوور ده‌ستگیرده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستگیركردنی 3 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له گونده‌واری دێره زوور له رۆژئاوای كوردستان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌سه‌ده و به هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی له ناحییه‌ی شحێل له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور ئه‌نجدامدا، دژ به شانه‌كانی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به دوو قۆناغ ئه‌نجامدا، به دابه‌زینی ئاسمانی و گه‌مارۆدانی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرابۆ ئامانج، توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و دووان له پاسه‌وانه‌كانی ده‌ستگیر بكرێن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ده‌ستگیركراوه‌كان چالاك بوون له وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ بۆ داعش و دابینكردنی پشتیوانی لۆژستی بۆ شانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا “هه‌سه‌ده” ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و مۆبایلی زیره‌گ كه له‌لای ده‌ستگیركراوه‌كان بوو.
ناو به ناو هه‌سه‌ده‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆن دژ به شانه‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان كردووه به ئه‌نجامدانی هێرشی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.