هێزه‌كانی عێراق شه‌ش ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی 6 كه‌سی راگه‌یاند كه په‌ێوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاژانسه‌كه، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆلینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌ت ناوخۆ له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا، 6 ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له لێكوڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ستگیر كراوه‌كان دانیان به‌وه ناوه كه له ساڵی 2014 ه‌وه په‌ێوه‌ندییان به داعش كردووه.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له دوو قۆڵه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد بۆ راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی داعش، هه‌روه‌ها هێزێكی عێراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌ڵكوتان و پشكنینی له رۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدا، بۆ ئاشكراكردنی شانه‌كانی داعش.