بەڕێوبەری خۆسەری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیەوە رادەگرێت
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەری خۆسەر بڕیارێکی دەرکرد بۆ راگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە هەموو جۆرەکان و مۆدێلەکانیانەوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە کە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی چوار مانگ رادەگیرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاریی زیاتر و هۆکاری بڕیارەکە بدرێت.