هاتنی دوو کاروانی سەربازی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
شەوی پێشوو، دوو کاروانی سەربازی تورکیا چوونە ناو بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی تورکیاوە لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانێکی تورکیا کە هەڵگری کەرەستەی سەربازی بوو، جگە لە تەقەمەنی زیندوو و سەرباز، لە دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە لە نزیک شاری ئەعزازەوە چوونەتە ناو شاری ئەعزازەوە لە باکووری حەڵەب .
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە لە رێگەی دەروازەکەوە چوونەتە ژوورەوە و دواتر بەرەو “سەربازگەی نەدا” لە رۆژهەڵاتی شاری ئەعزاز بەڕێکەوتووە، بە یاوەری چەکدارانی فەیلەقی سێی جەیش وەتەنیی لایەنگری تورکیا.
هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو گوندەواری حەڵەب ئێوارەی دوێنێ، هاوکات بوو لەگەڵ هاتنی کاروانێکی سەربازی تورکیا کە لە 7 زرێپۆش پێکهاتبوو بۆ ناو ئیدلب.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانەکەی تورکیا لە دەروازەی سنووریی کفرلوسین لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلبەوە هاتۆتە ژوورەوە و بەرەو ئەو بنکە تورکیایانەی لە چیای زاویە جێگیرکراون، لە باشووری پارێزگای ئیدلب، بەڕێکەوتوون، ئەمەش سێیەم کاروانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.