هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پێکھێنراوەتەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم سەرۆکایەتی دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لەچوارچێوەی بەرنامەی حکوومەتدا دووبارە پێکھێنراوەتەوە.
راشیگەیاندووە لەچوارچێوەی بەرنامەی حکوومەتدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە کە گرنگە سەژمێری گشتیی دانشتوان ئەنجام بدرێت و باسی لەوەش کردووە کە دەستەکە کار دەکات بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار و دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە پێکھێنانەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی بۆ دانیشتوان، رۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەم پرۆژە نیشتمانییە گەورەیەدا لەبەرچاو گیراوە، ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێکھێنانی دەستەکەدا، بەسیفەتی چاودێر نوێنەرایەتی لە پێکهێنانی دەستەکەدا هەبووە، ھەروەھا نوێنەرانی زۆرێک لە وەزارەتەکان دەستە سەربەخۆکان، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پسپۆران، راوێژکاران و مامۆستایانی زانکۆ تیایدا ئەندامن.