لە کالیفۆرنیا کوشتنی بەکۆمەڵ روویدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە لە دوو روداوی تەقەکردندا، حەوت کەس لە ناوچەی سانفرانسیسکۆی باکووری کالیفۆرنیا کوژران، ئەم رووداوە دەبێتە سێیەم کوشتنی بەکۆمەڵ کە لەو ویلایەتەدا لە ماوەی هەشت ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.
کاربەدەستانی ناوچەکە ئاشکرای دەکەن، لە کێڵگەیەکی باشووری سانفرانسیسکۆدا چوار کوژراویان دۆزیوەتەوە و پێنجەمیشیان بە گوللە بریندار بووە، بە چەند کیلۆمەترێک دورتریش سێ کەسی دیکەشیان بە کوژراوی دوزیوەتەوە.
بەپێی زانیاریەکان تۆمەتباری تەقەکردنەکە ناوی تشونلی تشاوە و تەمەنیشی 67 ساڵە، دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی پۆلیس لەو رووداوەدا، ئـەو کەسە دەستگیرکراوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە لە گەراجێکی لاوەکی ئەو ناوچەیە.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئـەوە دەکەن، دوو کوشتنی بەکۆمەڵ لە جەرگەی ناوچەی هاف مون بای ئەنجامدراون، ئـەم شارە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باشووری سانفرانسیسکۆوە دوورە.
لە دوایین رووداودا پۆلیس ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ناوچەکە پێیان وابووە تشاو کرێکاری دامەزراوەکانە و قوربانییەکانیش بەهەمان شێوە کرێکارن.
بەڵام زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەستبەجێ پاڵنەرەکانی تۆمەتباری رووداوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
لە لایەکی ترەوە پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە گومانی کوژرانی 10 کەسی لێ دەکرێت کە لە هۆڵێکی سەما لە پارکی مۆنتێری ئەنجامداوە.
جێی باسە لە ساڵی نوێدا زنجیرەیەک توندوتیژی کۆشتنی بەکۆمەڵ لە ئەمریکا رویانداوە، واتا لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا 6 کوشتنی بە کۆمەڵ رویانداوە و تێیدا 39 کەس کۆژراون.