توركیا هوشداری ده‌دات له به‌كارهێنانی ڤیتۆ دژ به ئه‌ندامبوونی سوێد له ناتۆ
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، “خه‌لوسی ئاكار” وه‌زیری به‌رگری توركیا هوشداریدا له په‌نابردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی مافی “ڤیتۆ” دژ به ئه‌ندامبوونی سوێد له په‌یمانی ناتۆ، گه‌ر به‌رده‌وامبێت له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به گروپه‌كانی دژ به توركیا.
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر ئه‌م پرسه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان زۆر روون ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئاكار، دوای ئه‌وه هات كه رۆژی شه‌ممه، “هارد كۆرس”ی سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی توندره‌و، قۆرئانی پیرۆزی سووتان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد.
هه‌روه‌ها ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، گرژییه‌كانی نێوان سوێدو توركیا زیادیكرد، به هۆی هه‌ڵواسینی پوكه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌ۆخوار له قاچییه‌وه، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران، وه‌كو وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌نووسی مۆسۆلۆنی سه‌ركرده‌ی فاشسته‌كان.
به‌و هۆیه‌شه‌وه توركیا بانگهێشتی باڵیوزی سوێدی كرد‌و سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سوێدی بۆ ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
پێشتر “ئۆلف كریسترسۆن” سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی توركیا جێبه‌جێبكات بۆ ئه‌ندامبوون له په‌یمانی ناتۆ”.
له مانگی ته‌مموزی ساڵی 2022، وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یمانی ناتۆ رێوشوێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامبوونی و سوێد و فینله‌ندایان بۆ ناتۆ ده‌ستپێكرد.