به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوازی دوور له‌سه‌ربازی
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و نوێنه‌رێكی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێوێستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوزای دوور له سه‌ربازی له رێگای هه‌وڵدان بۆ دووباره سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
پێگه‌ی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بدران چیاگرد هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری له گه‌ڵ شاندێكی فه‌ره‌نسا به سه‌رۆكایه‌تی “ستیڤان رۆماتییه” به‌رپرسی قه‌یرانه‌كان له حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له قامیشلۆ، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ به ئامانجكردنی ژێر خانی ناوچه‌كه‌و سه‌رچاوه‌كانی بژێوی و نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و سوریا.
چیاگرد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزێكبوونهوهی ئهنقرهو دیمه‌شق له چوارچێوه‌ی دژایه‌تی گه‌لانی سوریا دێت و تێكدانی هه‌وڵی چاره‌ی سیاسییه له سوریا‌و كۆتایی هێنانه به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاری 2254ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پشتیوانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه له رووی سیاسی و ئابووری و مرۆیی و، بوونی پلان و هه‌ڵوێستی روون به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به تێكدانی سه‌قامگیری.
له‌به‌رامبه‌ردا “رۆماتییه”ی به‌رپرسی قه‌یرانه‌كان له حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به وردی چاودێری گۆرانگاری ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراركد، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا پابه‌نده به مانه‌وه له ناوچه‌كه، تا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تایبه‌ت به له ناوبردنی داعش.
به‌رپرسه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه كه مه‌ترسی داعش هێشتا به‌رده‌وامه، وڵاته‌كه‌ی هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات به تایبه‌ت له پاش ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م دواییه‌ی دژ به شانه‌كانی داعش له ناوچه‌ی جه‌زیره.
به‌رپرسه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا به پێوستی زانی پشتیوانی له چه‌ندین كه‌رت بكرێت له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه ئاو‌و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ، جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كه‌رتانه.