ئاسایشی سلێمانی دهستگیركردنی باندێكی حهوتی كهسی رادهگهێنێت
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شهممه، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دهستگیركردنی باندێکی ( ٧ ) کەسی دزیکردن راگهیاند، کە بە جلوبەرگی سەربازی، ئۆتۆمبێڵیان دهدزی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، لە ڕۆژی 15 ئهم مانگه لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن”.
بهیاننامهكه ئاماژهی بهوهشكرد، بەفەرمانی دادوەر له 21 ئهم مانگه هێزهكانیان توانییان لەنێو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق باندە حەوت کەسییەکە دهستگیربكهن بە ناوەکانی (ش. م. ح)، (م. ع. م)، (د. ع. م)، (پ. ر. ع)، (ک. ر. ع)، (ك. ئ. م) و (ر. ه. س).

ئهوهشی ئاشكراكرد، ئهو باندە حەوت کەسییە “لە کاتی ئەنجامدانی دزییەکەدا جلوبەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێناوەو باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە، جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا” .
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە، سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە و پاش کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی” .