رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لمانیا: سێیه‌كی داوكارانی په‌نابه‌ری له ئه‌لمانیا له ساڵی 2022 هاوڵاتیانی سوریا بوون
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، رۆژنامه‌ی “فیلت ئیم زونتاگی” ئه‌لمانیا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، له 226.467 كه‌س كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه له ساڵی 2022 له ئه‌لمانیا، یه‌ك له‌سه‌ر سێیان هاوڵاتی سوری بوون.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به به‌راورد به ساڵی 2021، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه له ئه‌لمانیا به رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ زیادیكردووه‌و گه‌یشتۆته 226.467 كه‌س كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له ساڵی 2016 ه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نێو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌لمانیا هێشتا پێشه‌نگه له ژماره‌ی داواكاری په‌نابه‌رێتی و فه‌ره‌نسا به پله‌ی دووه‌هه‌م دێت به ( 154.597دواكاری په‌نابه‌رێتی) پاشان ئیسپانیا به (116.952 داواكاری په‌نابه‌رێتی)و نه‌مساش به (108.490) دواكاری.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، زۆرترین زیادبوونی داواكاری په‌نابه‌رێتی له نه‌مسا تۆمار كراوه‌و ژماره‌ی داواكارییه‌كان سێ هێنده زیادیان كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2021دا.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانی له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا وه‌رگرتووه به ناونیشانی “راپۆرتی ره‌وشی كۆچ و په‌نابه‌رێتی”.