گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك و برینداربوونی دووانی دیكه به ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له گونده‌واری دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداو دووانی دیكه‌ش برینداربوون، له ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی زه‌مینی، كه ئه‌گه‌ری زۆره له پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی داعش بێت له شارۆچكه‌ی عه‌یاش به دووری 5 كیلۆمه‌تر، له خۆرئاوای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی عه‌یاش به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك منداڵێكی 13 ساڵان به ناوی ئه‌حمه‌د ناسر گیانی له ده‌ستداو، دووان له هاوڕێكانی برینداربوون له كاتی یاریكردندا له نزیك خانوبه‌ره‌یه‌كی چۆل له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو منداڵه برینداره‌كه باری ته‌ندروستییان نا جێگیره‌و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه له دێره‌زوور.
له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می رابردوو چوار منداڵ به هۆی ده‌ستكاریكردنی كه‌رسته‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ، گیانیان له ده‌ستدابوو، سیانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تبوون، هه‌روه‌ها حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون، كه پێنجیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت ده‌ژیان له دێره‌زوور.