تۆمەتبارانی تاوانەکەی مێردین رەوانەی دادگا کران
هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشهممه، دوای چوار رۆژ له دهستگیركردنیان، پێنج لە شهش تۆمهتبارهكهی رووداوهكهی مێردین كه تێیدا پێنج هاووڵاتی شاری دهۆك كوژران، رهوانهی دادگای مێردین كران.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاژانسی “سۆن دەکیکە”ی تورکی بڵاویکردەوە کە پەیوەست بە رووداوەکەی سەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین، پێنج لە شەش تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە رەوانەی دادگاکران، دوای لێکۆڵینەوە و تەواوکردنی رێکارەکان، پێنج لە تۆمەتبارەکان گواستراونەتەوە بۆ دادگای مێردین و دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارێکیان بەردەوامە، بە وتەی ئاژانسە تورکیەکە.
شەوی 18/1/2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، هێرشی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەرەو دیاربەکر دەچوون، لە ئەنجامدا پێنج هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک گیانیان لەدەستدا.