بەڕێوەبەری خۆسەری : لە لایەن چەند وڵاتێکەوە بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری دراوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا شاندەکانی چەند وڵاتێک سەردانیان کردووین و بەڵێنی پشتیوانی و جێبەجێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە پرۆژەیان پێداوین کە بەشدار دەبن لە سەقامگیری ناوچەکەدا.

لە ساڵی رابردوودا نوێنەرانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا سەردانی ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانیان کۆبوونەوەتەوە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ وڵاتەکانیان.

روبێل باهۆ، جێگری هاوسەرۆکی بازنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، رایگەیاند، “ئەو وڵاتانە (بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات) هاوکار دەبن بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکاریەکانیش لە رێگەی رێکخراوەکان و دامودەزگاکانی بەڕێوبەری خۆسەرەوە دەبن و زۆرجاریش ئەم هاوکاریانە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان دەبن”.

ئاماژەیان بەوەش داوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕاندنەوەی بنەماڵەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە روانگەی مرۆییەوە سەرچاوە دەگرێت، راشیدەگەیەنن ” ئێمەش هاوکار دەبین بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری”.

ئـەو کاربەدەستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئاماژەی بەوەشکرد کە کاردانەوەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بابەتەکە هەبووە، بەڵام بەدوای خواستێکدا دەگەڕێن بۆ پشتیوانیکردنی ناوچەکە.

ئاشکراشی کرد کە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، بەڵێنی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ئاو وتەندروستی و خزمەتگوزاری و کەرتەکانی تریش دراوە.

باهۆ جەختیشی لەسەر ئـەوە کردەوە کە دەبێت ئەمساڵ هەندێک لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکرێن.

بە گوتەی جێگری هاوسەرۆکی بازنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە  بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، بابەتەکە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە هەیە.

ئامادەکردن : محەمەد ئۆمری – داڕشتنەوەی : دڵسوز یوسف