دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە بەهۆی تێکچوونی تۆڕی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە، کارەبا لە سەرانسەری پاکستان پچڕا.
بەهۆکاری پچڕانی لەناکاوی کارەباوە، نزیکەی 220 ملیۆن کەس بێ کارەبا بوون، ئەمەش هەڕەشەی وێرانکاری لەو وڵاتە ئاسیاییە دەکات بەو پێیەی کە لە مانگەکانی زستاندا بەدەست کەمیی سووتەمەنیەوە دەناڵێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی وزەی پاکستان رایگەیاند کە “تۆڕی نیشتمانی وڵاتەکەی” لە کاتژمێر 7.34ی سەرلەبەیانی بە کاتی ئـەو وڵاتە داڕماوە.
ئـەو وەزارەتە ئاماژە بۆ ئـەوەش دەکات، کەبەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەمە بووەتە هۆی “داڕمانی بەرفراوان لە سیستەمی کارەبادا”.
وەزارەتی وزەی پاکستان وردەکارییەکانی هۆکاری کارەبابڕانەکەی نەخستەڕوو بەڵام ئاشکرایکرد کە “کارەکانی چاککردنەوەی سیستەمەکە بەخێرایی بەرەوپێش دەچێت”.