به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی داڕمانی باڵه‌خانه‌كه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب بۆ 15 قوربانی
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی گشتی گه‌ره‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود گیانیان له ده‌ستداوه له حه‌له‌ب، بۆ 15 كه‌س زیادیكردووه، له گه‌ڵ برینداربوونی دووكه‌س.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له گه‌ره‌كه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه‌و به‌رگری شارستانی و مانگی سووری سوریا، توانییان ته‌رمی منداڵێك و پیاوێكی به ساڵاچوو له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌ربهێنن، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته 15 كه‌س.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باڵه‌خانه‌كه پێكهاتبوو له پێنج نهۆم حه‌وت خێزانی له خۆ ده‌گرت.
ئه‌نجومه‌نی گشتی گه‌ره‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه، پرسه‌و سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كرد‌و، سوپاسی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگر شارستانی حه‌له‌ب و مانگی سووری سوریا‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه كرد.
به‌یاننامه‌كه ناوی قوربانیان و برینداره‌كانی ئاشكراكردووهو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتژمێر 11 سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی له مه‌راسمێكی جهماوریدا له لایه‌ن دانیشتوانی گه‌ره‌كه ته‌رمه‌كان به خاك ده‌سپێردرێن.