به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و “هه‌سه‌ده” پرسه‌و سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی باڵه‌خانه داڕماوه‌كه‌ی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده”، سه‌رخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانهكرد كه له داڕمانی باڵه‌خانه‌كه‌ی حه‌له‌ب گیانیان له ده‌ستدا، له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود له شاری حه‌له‌ب.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ره‌وشی قورسی كۆچبه‌رانی عه‌فرین كه به هۆی داگیركاری توركیاوه، ناچارن له شوێنی نه‌شیاو بۆ نیشته‌جێبوون ژیان به‌رنه سه‌ر، نیگه‌رانیین له بیستنی هه‌واڵی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی پێنج نهۆمی له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوسۆزین له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان و پشتیوانی له زیان لێكه‌وتووان و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
هاوكات ژه‌نه‌راڵ مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌یی گشتی “هه‌سه‌ده” سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كرد.
عه‌بدی له تویتێكدا رایگه‌یاند، “نیگه‌رانیین له یادی ده‌ستپێكی هێرش بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ببنه قوربانی له داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی گه‌مارۆ دراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شق، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رێگا نادات به چوونی كه‌ره‌سه‌تی بیناسازی بۆ ئه‌و گه‌ره‌كه و رێگری ده‌كات له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گێرانه‌وه‌ی ژیان و سه‌قامگیری بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی”.
ئه‌مه‌و كاژمێر 2.30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود له حه‌له‌ب داڕما، له ئاكامدا زیاد له 10 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون و هێشتا پرۆسه‌ی گه‌ران به دوای قوربانیان به‌رده‌وامه.
پێشتر “وڵات مه‌عمۆ” هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود و ئه‌شره‌فییه به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، پێنج خێزان كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌گاته 23 كه‌س، له‌و باڵه‌خانه داڕماوه‌دا نێشته‌جێبوون.