شەش بەڵگەنامەی نوێی نهێنی لە ماڵی بایدن دۆزرایەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
پارێزەرەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا رایگەیاند، کارمەندانی وەزارەتی داد شه‌ش بەڵگەنامەی نوێیان لە ماڵی بایدن لە ویلایەتی دێلاوێر دۆزیوەتەوە، کە مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەو لە ئەنجومەنی پیران و ئەوانی دیكه‌ش لە به‌ڵگه‌كان بۆ سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه بایدن جێگری بوو.
بۆب باوەر، پارێزەری تایبەتی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، کارمەندانی وەزارەتی داد ئەو كه‌لوپه‌لانه‌یان دەستکەوتوە کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکە پۆلێنیان کردوە، لەنێویاندا شەش بەڵگەنامە کە ژماره‌ی ریزبه‌ندیان له‌سه‌ره.
پارێزه‌ره‌كه پشتڕاستیکردەوە کە گەڕانەکان نزیکەی 12 کاتژمێری خایاندوە و “هەمو شوێنەکانی کارکردن و ژیان و هەڵگرتن لە ماڵەکەی بایدن”ی لەخۆگرتوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی داد پشكنینی بۆ ماڵی سەرۆک و تێبینییە دەستنوسەکان، فایلەکان، کاغەزەکان، فۆڵدەرەکان، یادگارییەکان، لیستەکانی ئەرکەکان و خشتەکان كردوه کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند دەیەیەک لەمەوبەر.
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، بایدن مۆڵەتی بە کارمەندانی وەزارەت داوە بچنە ناو ماڵەکەیەوە و رێگەیان پێبدەن لە بیناکەدا بگەڕێن بۆ هەر دۆسیەیەکی پۆلێنکراو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك و هاوسەرەکەی لە کاتی گەڕانەکەدا ئامادە نەبون.