رۆژنامەیەکی سەر بە حکومەت: پشتیوانیەکانی سوپای سوریا بە لێکتێگەشتن لەگەڵ هەسەدە و بە گەرەنتی روسیا دێن
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی نیمچە فەرمی ڕایگەیاند، جموجۆڵەکانی سوپای سوریا لەسەر زەوی بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە نێوەندگیری ڕووسیا دێت، بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی لە نزیک هێڵەکانی بەرکەوتن لەگەڵ سوپای تورکیا.
دوێنێ یەکشەممە هێزەکانی سەربازی سەر بە سوپای سوریا گەیشتنە کۆبانی و مەنبیج کە سەرباز و تەقەمەنیان لەخۆگرتبوو.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای سوریا خەریکی بەهێزکردنی میحوەرەکانی ناوچەی مەنبەج، و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی میحوەرەکانی باکوری گوندەواری حەلەب و میحوەرەکانی عەین عیسا لە گوندەواری باکوری رەققە و تەل تەمر لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە.
ئەلوەتەن ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزەکانی حکومەت بەردەوامن لە بەهێزکردن و فراوانکردنی خاڵەکانی جێگیرکردنی سوپا لە لەگوندەواری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، هەروەها هێزی سەربازی نوێیان هێناوەتە دەوروبەری مەنبیج، لە چوارچێوەی پلانەکانی داخستنی بەرەکانی جەنگ بەڕووی سوپای تورکیادا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پشتیوانیەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکە بۆ سەر تەل رەفعەت و مەنبیج، کە سەرۆکی ڕژێمی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، وەک ئامانجی دەستدرێژییەکانی دوای جەژنی قوربان دەستنیشانی کردوون.”