داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە حەڵەب.. دەیەها کەس لەژێریدا گیردەخۆن
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوای نیوەشەوی دوێنێ، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەڵەب داڕما، تا ئێستاش هەوڵێکی بێوچان هەیە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی گیرخواردوانی ژێر باڵەخانەکە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی بەسەر سەری دانیشتووانەکەیدا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، نزیکەی کاتژمێر 02:30 بەیانی ئەمڕۆ، داڕما.
بەپێی زانیارییەکان، پێنج خێزان لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، بەبێ ئەوەی ژمارەیان بزانرێت.
دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری بەپەلە هەوڵی لابردنی داروپەردوو و چۆڵکردنی گیریان خواردوانیان دا.
تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری توانیان 10 کەس لە کۆی 23 کەس کە لە باڵەخانە نیشتەجێبوونەکەدا نیشتەجێ بوون دەربهێننەوە.
پێشتریش پیاوێکی بەساڵاچوویان دەرهێنایەوە کە هێشتا لە ژیاندا مابوو رەوانەی نەخۆشخانەی گەڕەکەکەیان کرد، ئەمە جگە لەوەی تەرمی گەنجێکیشیان دەرهێنایەوە.
تا ئەو ساتەوەختەی ئامادەکردنی هەواڵەکە ، هێشتا هەوڵەکانی رزگارکردن بەردەوامن.