هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق کوژرانی دوو چەکداری داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی‌دا لە نزیک کەرکوک راگەیاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتیان: “به‌پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه و زانیارییه ورده‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری، توانرا له‌لایه‌ن شانەی به ئامانجگرتنی ئاسمانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكانەوە، هێرشێكی ئاسمانی سه‌ركه‌وتوو له نزیك كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت و لەو هێرشە ئاسمانی‌دا دو چه‌كداری داعش بكوژرێن.”
لە هەمان راگەێنراودا لە پێگەی فەرمی خۆیان شانەی راگەیاندن ئەوەشیان خستەڕوو: “به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێزه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان به‌رده‌وامن له راوه‌دونانی گروپ و هێزه تیرۆریستییه‌كان و ئامانجیش لەمە دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ن جا چ به كوشتن‌یان یان ده‌ستگیركردنیان بێت.”
رۆژی هه‌ینی پێشووش، هێزه ئامانییهكانی عێراق له رێگه‌ی ئۆپراسۆنێكی ئاسمانیه‌وه و به هاوكاری فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری F-16 دو تیرۆریستی داعشیان له نزیك دوزخورماتو كوشت كه هه‌وڵیاندابوو هێرشی تیرۆریستی له ناوچه‌كه و ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن.