فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدهگهیهنێت، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەزووی باجەکەی وەردەگرن.
دوێنێ شەممە، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر سوپای پاسداران نەبووایه، ئاسایشی ئەوروپا تێكدەچوو.
ھۆشداریش بە ئەوروپییەكان دەدات، كە ئەگەر سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە، بەپەلە كاردانەوەیان دەبێت و باجەکەی بۆ ئەوان قورس دەبێت.
ئەو لێدوانەی حوسێن سەلامی لە كاتێكدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی یەكێتی ئەوروپا دەنگ لەسەر پێشنیاری پەرلەمانی یەكێتییەكە لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بدات.