له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا.. نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی پرسی نه‌وت و بودجه و سنوور باس ده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی “ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور”.
بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان “له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور”.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدای کرد، دوای رێوڕەسمەکەش چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئه‌نجامدا.