كوژرانی ئه‌ندامێكی داعش له شاری ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له هێرشێكدا، ئه‌ندامێكی سه‌ر به گروپه‌كانی داعش ده‌كوژن له شاری ده‌رعا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له ناوچه‌ی نه‌خله‌ی كشتوكاڵی نزیك شاری ده‌رعا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا، كه له گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به داعش كاری ده‌كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش كه ناوی ره‌بیع سافی موسالمه‌یه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له‌شه‌ری كه‌رگی “ته‌ریق سه‌د” به‌شداری كردبوو، له كاتی هه‌ڵمه‌تی سه‌بازی گروپه خۆچییه‌كان دژ به داعش، به‌ڵام توانێبووی به شێوازێكی نادیار رزگاری بێت.
هه‌روه‌ها دوێنی هه‌ینی، محه‌مه‌د عه‌لی شاغوری تۆمه‌تباری گومان‌لێكراو به كاركردن بۆ به‌رژوه‌ندی داعش له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژرا، له شارۆچكه‌ی موزیریب-ی گونده‌واری خۆرئاوای ده‌رعا.