به‌رپرسێكی مه‌سه‌ده: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری خۆی سه‌لماند وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له سوریادا
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
حوسین عه‌زام ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌ێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، توانی خۆی بسه‌لمه‌ێنێت وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له سوریادا.
عه‌زام له لێدوانێكدا به نۆرس پرێس راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و هه‌وڵه‌كان بۆ په‌راوێزخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری، به‌ڵام له روو دیبلۆماتییه‌وه توانی خۆی وه‌كو سه‌ركه‌وترین پرۆژه پێناسه بكات له سوریادا.
لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی “مه‌سه‌ده” له په‌راوێزی ئاهه‌نگی یادی نۆ ساڵه‌ی درامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریدا هات، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی سڤیل و سه‌ربازی و خۆسه‌ری و نوێنه‌رانی پارته‌كان و هێزه سیاسییه‌كان و هۆزه‌كان.
عه‌زام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری توانی جۆرێك له دانپێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆژه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
وتیشی، پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیموكرات كارده‌كات به به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه به بێ په‌راوێزخستن.
به‌رپرسه‌كه‌ی مه‌سه‌ده ستایشی هه‌وڵی به‌رێوبه‌راه‌تی خۆسه‌ری كرد به سه‌رجه‌م داموده‌زگا سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان زۆریان پێشكه‌شكردووه له بواری به‌رقراربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ره‌ڕای كه‌می تواناكانیان و ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی دابینیان كردووه، جیوازه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا.