سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئاشكرا ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ گێرانه‌وه‌ی به‌های ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ نرخی فەرمی خۆی، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه بەهای دۆلار لە ئەنجامی بڕیاری حکومەتەوە بەرز نەبووەتەوە.
لە رێوڕەسمی بیستەم ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی عێراق، محەممەد شياع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له وتارێكدا رایگه‌یاند، “حکومەت بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی به‌های دۆلار بۆ نرخی فەرمیی خۆی، ئێمە ژمارەیەک بڕیاری بوێرانەمان لە ماوەیەکی کورت‌دا دەرکرد بۆ پشتیوانیکردنی دیناری عێراقی و جێگیرکردنی”.
سوودانی هۆشداریشی بەو کەس و لایەنانەدا کە بە وتەی خۆی “هەوڵدەدەن قەیرانەکە بقۆزنەوە و یاری بە ئازار و پێداویستییەکانی خەڵک بکەن.
وتیشی، بەهای دۆلار لە ئەنجامی بڕیاری حکومەتەوە بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە هەندێ کەس دۆخی کاتی و ناجێگیریی بازاڕەکانیان قۆستووەتەوە کە هێشتا ئەو بازاڕانە لەگەڵ رێکار و میکانیزمە بانکییە نوێیەکان ئاشنا نین کە پارێزگاری لە سامانی گەل دەکەن، کە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە لەسەر رێگەی چاکسازیی ئابووری.
بەهای فەرمی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق بە هەزار و 470 دینار دیاریکراوە، بەڵام بەهای نافەرمیی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە رێژەیەکی بەرچاوە بەرزبووەتەوە.