“هەسەدە” شههید بوونی یەکێک لە چەکدارەکانی به بۆردومانیێكی درۆنی تورکیا ڕادەگەیەنێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، یەکێک لە چەکدارەکانیان کە لە بەشی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا شههید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی “ههسهده” لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنێكی تورکیا، لە 10ی 1، 2023 خاڵێکی پەیوەندییە سەربازییەکان، کە بۆ هەماهەنگی و كۆبونهوه لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەکاردەهێنرا له شارۆچکەی ڕومایلانی ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ کردە ئامانج.
“هەسەدە” ئەوەشی خستەڕوو، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی شههیدبوونی چەکدارەکەی بهناوی، “ڕۆژهات حەسەکە” کە لە بەشی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاریدهكرد و كهسێكی دیكهش بریندار بوو.
ڕۆژی 18ی ئەم مانگە فرۆكهیهكی بێفرۆكهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک گوندی مەعشوق لە گوندهواری تربه سپی لە ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا منداڵێک گیانی لەدەستدا ، و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون کە تیایاندا ژنێک و دوو مناڵی بوون.