چین.. بەهۆی داڕمانی به‌فر لە شاری تبت ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

تیمەکانی فریاگوزاری چین تەرمی ژماره‌یه‌ك قوربانی دیکەی داڕمانی به‌فریان لە ناوچەی شاخاوییه‌كانی شاری تبت دۆزیەوە به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانییان بۆ به‌ 28 كه‌س.

سێشەممەی ڕابردوو، داڕمانی به‌فر جه‌ند ئۆتۆمبێلێكی لە دەرەوەی تونێلێک لەسەر ڕێگای خێرا تبت ونكرد، و وێنەکان لە تونێلێك کە شاری نینگچی لە باشووری ڕۆژئاوای تبت بە پارێزگاكه‌ دەبەستێتەوە ده‌ركه‌وتن، كه‌ تا ئێستاش بولدۆزەرەکان خەریکی لابردنی به‌فرن.

ڕاپۆرتە چینییەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی هەزار فریاگوزار لە هەوڵەدان بۆ دەرهێنانی خەڵک لە ژێر به‌فردا.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە خەڵکێکی زۆر بۆ جەژنی سەری ساڵی نوێی چین کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات، گه‌شتیان ده‌كرد.

ناوچەی تبت یەکێکە لە شوێنە بەرزەکانی چین، و بە زستانی سەخت و بەفربارینی زۆر ناسراوه‌، ئەمەش وایكردووه‌ ئەم جۆرە ڕوداوانه‌ تێیدا ڕوبدات.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبێر