
“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر “هەسەدە” لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە گرته ئەستۆ
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی په‌یجه نزیكه‌كانیه‌وه له سۆشیال میدیا، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.
ئاژانسی“ئه‌عماق”ی نزیکە لەو ڕێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بۆمبێكیان به ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی هێزەکانی هه‌سه‌ده ته‌قاندۆته‌وه لە گوندی “ڕه‌د شه‌قره”ی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی بە ئۆتۆمبێله‌كه گەیاندووە و چوار ئەندام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده کە لەناوەوە بوون برینداربوون.
هەفتەی ڕابردوو داعش دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حەوت كرده‌وه‌ی دژی هێزەکانی حکومەت لە سوریا ڕاگه‌یاند.