فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەیاننامەیەک لە یەکەم ساڵیادی هێرشی “داعش” بۆ سەر زیندانی سیناعه بڵاودەکاتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بۆ سەر زیندانی سیناعه بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
عەقید جۆبوچینۆ، وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم ساڵیادی هێرشی داعشە بۆ سەر گرتووخانەی گوێران لە حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی بەردەوامی نزیکەی دههەزار چەکداری داعشمان لەبیرە لە زیاتر لە بیست ناوەندی دەستبەسەرکردن لە سەرتاسەری سوریا و ئەم دەستبەسەرکراوانە نوێنەرایەتی سوپایەکی داعش دەکەن لە زیندان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو ناوەندانهی لەلایەن هاوبهشهكانیان كه هێزهكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پاسەوانی دەکرێن، بە سەلامەتی بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لەو دەستگیرکراوانە بەڕەچەڵەک خەڵکی سوریا نین و دەبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاربکەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەم دەستگیرکراوانە بۆ هڵاتی ڕەسەنی خۆیان.
لە بەیاننامەکەدا هێرشەکەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن داعش وەبیرهێنایەوە کە ماوەی دە ڕۆژی خایاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشدارییان تێدا کرد، بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا.
ڕاشیگهیاند، هێرشەکە پووچەڵکرایەوە و زیاتر لە 425 چەکداری داعش کوژران، هەروەها 121 چەکداری هێزەکانی ههسهده و کارمەندی ناوەندی دەستبەسەرکردن لە شەڕەکەدا شەهیدبوون، بەداخەوە، و ئێمە دڵگرانین له لەدەستدانیان.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا بوچینۆ هۆشداری دا لەمەترسی داعش و ئایدۆلۆژیای توندی ڕێکخراوەکە کە هەڕەشەی ڕادیکاڵکردنی نەوەی نوێی چەکداران داعش و سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوەکە دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێکخراوەکە هێشتا خاڵەکانی دەرەوەی ناوچهكه دەکاتە ئامانج، بۆیە “ئێمە پابەند دەبین بە شكستپێهێنانی هەمیشەیی داعش شانبەشانی هاوبەشەکانمان.