هەولێر – نۆرس پرێس
ئاناتولی ئانتونۆڤ، باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، هۆشدارییان داوە بە واشتن کە “گرەوکردنی لەسەر سەپاندنی شکستێکی ستراتیژی بەسەر ئێمەدا لە بەرەکانی شەڕ، بەزویی جیهان بەرەو سیناریۆیەکی کارەساتبار دەبات، بەتایبەت بڵاوکردنەوەی دەنگۆی هەڕەشەی روسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم، کە تائێستا هیچ بەرپرسێکی مۆسکۆ لەم بارەیەوە قسەی نەکردوە”
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەوڵەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی هەنگاوی نابەرپرسانەن و دەیانەوێت لە هەمو ئاستەکاندا هێرشبکەنەسەر وڵاتەکەیان، هەروەها واشنتن هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەکاردەهێنێت “بۆ ناچارکردنیان بە بانگەشەکردن بۆ گەشەکردنی پیشەسازی سەربازی ئەمریکا”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبو، لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕوسیا سەبارەت بە مەترسییەکانی شەڕی ئەتۆمی “جددیین، بۆیە داوا دەکەین مەترسییەکان کەمبکرێنەوە.”