کوژرانی تاوانبارێکی سەر بە داعش و دوو پاسەوانەکەی لە رۆژئاوای دەرعا
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، سێ کەس کوژران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوو و تۆمەتبارە بە بوونی پەیوەندیی بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە، لە گەڵ دوو پاسەوانی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر شارێک لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەمەد عەلی شەغوری، نازناوی ئەبو عومەر شەغوری، لە شارۆچکەی موزیریب لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان تەقەیان لە شەغوری و دوو پاسەوانەکەی کردووە کە لە ماڵەکەدا بوون بە ناوەکانی موحسین ئەلزیتاوی و ئەحمەد ئەلمەسری و دەستبەجێ کوشتەیانن.
هه مان سەرچاوه ئاماژەی بەوەکردووه که “شەغوری” پێش ئەوەی هێزەکانی حکوومەت باشووری سووریا له هاوینی 2018دا کۆنترۆڵ بکەن، له نێو گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریادا کاری کردووه و یه کێکه له و 6 کەسانەی لە ساڵی 2021ەوه لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سووریاوه داواکراون.
شەغوری یەکێکە لەو کەسە دیارانەی کە تۆمەتبارە بە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بە گوتەی دانیشتوانی شارۆچکەکە.