بۆردومانێکی تورکیا پێگەکانی حکومەتی سوریا لە گوندەواری باکووری حەڵەب دەکاتەئامانج

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی تورکیا بۆردومانی پێگەکانی هێزەکانی حکومەتیان کرد لە گوندێکی گوندەواری باکووری حەڵەب، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر زیانە گیانیەکان هەبێت.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورس پێگەکانی هێزەکانی حکومەتیان لە دەوروبەری گوندی شێخ عیسا لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی تل رەفعەت کردە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرچاوەی تۆپبارانەکە پێگەی هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیانەوە بووە لە شاری مارع.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانە مرۆییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئامادەکردنی: بەشار محەمەد – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ