مه‌سه‌ده: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوریا كۆچی ملیۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 ملیۆن هاوڵاتی سوری له ناوچه‌كانی باكوور، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كۆچی ملیۆنی لێبكه‌وێته‌وه.
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ سوریا ئاسایی بكاته‌وه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرانی به‌رگری و به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆ كۆبونه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ، ده‌یان خوپیشاندان له باكووری و رۆژئاوای سوریا سازكرا له ژێر دروشمی “ئاشت نابینه‌وه” بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌م بواره‌دا.
ئیلهام ئه‌حمه‌د به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، پێشبینی ناكه‌م سیاسه‌تی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی سیاسی نییه بۆ ئه‌نجامدانی گۆرانكاری سیاسی له سوریا، به‌ڵكو ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو رژێمه، له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی سوریا‌و توركیا، له لایه‌ك ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌باربردنی ده‌رفه‌تی گۆرانكاری دیموكراتییه له سوریا.
وتیشی، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، قه‌یرانی سوریا ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
به‌رپرسه‌كه‌ی مه‌سه‌ده پێی وایه، به درێژایی ساڵانی قه‌یرانی سوریا، په‌ێوه‌ندی ئه‌منی و هه‌واڵگری نێوان هه‌ردوو رژێمی سوریا‌و توركیا نهپچراوهو به‌رده‌وام بووه، رێككه‌وتنیان هه‌بووه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئاسایش، له ئێستاشدا هه‌وڵ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاشته‌وایی سیاسی له نێوان هه‌ردوو لادا، به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ش ده‌بێته زیادبوونی هه‌ژموونی رژێمی داپلۆسێنه‌ر له هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاتانی زامنكه‌ر، له‌باره‌ی هه‌ڕشه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی له باكووری سوریا، سیاسه‌ت مه‌داره كورده‌كه وتی: هه‌ر له ئهمریكاو روسیا جه‌ختیان كردۆته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناكرێت دژ به سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
دوێنی چوار شه‌ممه، نوێنه‌ری باڵای ئه‌مریكا بۆ سوریا‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، هه‌ڵوێستی واشنتنیان دوو پاتكردهوه سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌كه‌دا.