لهتیف رهشید دەستخۆشی دهكات له بڕیاری به جينۆسايدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدييان و داوایهك ئاراستهی كۆمهڵگای نێودهولهتی دهكات
ههولێر – نۆرس پرێس
لهتیف رهشید سهرۆك كۆماری عێراق دهستخۆشی له بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا دهكات بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵی سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدەن و چارەسەنووسی بێسەروشوێنان دیاریبکەن.
سهرۆك كۆماری عێراق له تویتێكدا رایگهیاند، دەستخۆشی لەو بڕیارە دەکەین، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵی سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدەن و چارەسەنووسی بێسەروشوێنان دیاریبکەن و هەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەکان بدەن بۆ سەر شوێن و ماڵ و حاڵیان”. ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا