هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی جه‌زیره‌ی سوریا یه‌كه‌م یادی شه‌هیدانی هێرشی گرتوخانه‌ی سیناعه ده‌كه‌نه‌وه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی هه‌ردوو شاری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆ، یادی یه‌ك ساڵه‌ی شه‌هیدانی هێرشی داعشیان كرده‌وه بۆ سه‌ر گرتوخانه‌ی سیناعه له گه‌ره‌كی گوێرانی حه‌سه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا.
شه‌وی 19 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2022، رێكخراوی داعش هێرشی كرده سه‌ر گرتوخانه‌ی سیناعه‌ی تایبه‌ت به لاینگیرانی داعش له حه‌سه‌كه، له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ره‌ڵا كردنیان، شه‌رو پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وامبوو، پێش ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده بتواننێت كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه بكات.
له‌و شه‌رانه‌دا 121 كه‌س شه‌هیدبوون، كه 40 یان شه‌رڤانی هه‌سه‌ده‌و 77 یان فه‌رمانبه‌رو كرێكاری گرتوخانه‌كه بوون، له گه‌ڵ 4 هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
ئاماده‌بووان وێنه‌ی شه‌هیدان به‌رزركرده‌وه، له رێپێوانه‌كانیاندا له هه‌ردوو شه‌قامی شاری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆ.
ته‌لعه‌ت یونس هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی جه‌زیره رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن داگیركاری توركه‌وه پشتیوانی ده‌كرا، به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی داعش له رێگای هه‌ڵهاتنیان له زیندان و دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و سیاسه‌ته له سه‌ره‌تای داگیركردنی شاری عه‌فرین تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه، كه هاوكاته له گه‌ڵ یادی هێرش گردنه سه‌ر گرتوخانه‌ی سیناعه.
یونس داوای له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ پاراستنی ناوچه‌كه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له دووباره‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی داعش.