فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا شوێنێك ده‌كاته ئامانج له گونده‌واری قامیشلۆ
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن”، شوێنێكی كرده ئامانج له ده‌روازه‌ی باشووری شاری رومیڵان له گونده‌واری قامیشلۆ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هاوكات شایه‌تحاڵێك رایگه‌یاند، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هات له باشووری شاره‌كه، به دووری نه‌زانی كه به هۆی هێرشی درۆنێكی توركیاوه بێت.
وتیشی، ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن و باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه دوو بریندار هه‌یه.
ئه‌مه‌و لایه‌نه بهرپهرسهكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به فه‌رمی هیچیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاند.
دوێنی چوار شه‌ممه درۆنێكی توركیا ئۆتۆمبێڵێكی كرده ئامانج له نزیك گوندی مه‌عشوق له رێگای نێوان شاری قامیشلۆو سنووره‌كانی عێراق.
به گوێره‌ی په‌یامنێرانی نۆرس پرێس، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان 6 هێرشی ئاسمانی به خۆوه بینیوه، له ئاكامدا 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو لانی كه‌م 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.