سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له بڕیاری په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات بۆ به جينۆسايدناساندنی كۆمهڵكوژيى كوردی ئێزدييان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشی لە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە دەکات، داوایه‌كیش ئاراسته‌ی وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپا و جيهان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، “ده‌ستخۆشى و پێشوازى له بڕيارى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ده‌كه‌ين به ناساندنى كۆمهڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد. سوپاس و پێزانينمان بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا. هيوادارين هه‌مان هه‌نگاو له وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپا و جيهان ببينين و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان بهجێبێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا.
پڕۆژەیاساکە 20 خاڵە، جگە لە هاوکاریی دارایی و مرۆیی، ئەڵمانیا دەیەوێت رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی کوردانی ئێزدی و کۆکردنەوە بەڵگە بۆ سزدانی تاوانبارانی داعش.
ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین پەنابەری کوردی ئێزدی لێیە، ئەو وڵاتە لەچاو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا زۆرترین هاوکاریی کوردانی ئێزدی کردووە و ئێستاش لە هاوسۆزیی هاوکارییەکانی بۆ کوردانی ئێزدی، بەردەوامە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بەو هەنگاوەی، دەبێتە چوارەم پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا کە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید دەناسێنێت، پەرلەمانی فەرەنسا وەک یەکەم پەرلەمان لە ساڵی 2016 کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بەجینۆساید ناساند، دوای ئەوە هەریەک لە پەرلەمانەکانی هۆڵەندا و بەلجیکاش ئەو هەنگاوەیان نا. بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی، داعش 6417 کوردی ئێزدیی رفاندبوو، 3562 کەسیان رزگارکراون و 2693ی رفێندراوی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن