گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دەیەهای تر بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆی هاندەران لە بەسرە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆی لە یاریگاکە، کە لە کاتژمێرەکانی دواتری رۆژدا یاری کۆتایی کەنداو25 لە شاری بەسرە لە عێراق، ئەنجامدەدرێت، کەسێک گیانی لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە یاریگای “جەزر نەخلە” لە بەسرە یاری هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هاوتا عومانییەکەی ئەنجامدەدرێت لە یاری کۆتایی جامی کەنداو لە بیست و پێنجەمین خولی خۆیدا.
ئەم یارییە کە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت دەست پێدەکات، جەماوەرێکی زۆر لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراقەوە بەرەو یاریگاکە بەڕێوەچوو، کە نزیکەی 65 هەزار کەس لەخۆدەگرێت.
گیانلەدەستدانەکە لە دەوروبەری یەریگاکە روویداوە و لانیکەم 60 کەسی دیکەش لەئەنجامی ئەو قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆیەدا بریندار و بێهۆش بوون.
محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ هاندەرانی بەسرە وتی، هیوادارین ئێوە حەزتان لە سەرکەوتنی پاڵەوانێتی کەنداو 25 بێت.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی پارێزگاکانی باشوور بانگەوازیان بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغییە زۆرە کرد کە دەگەنە یاریگاکە و داوایان لێکردن کە پابەندبن بە رێنوماییە گشتییەکانەوە.