داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی کاروانێکی پۆلیسی عێراقی لە رۆژهەڵاتی کەرکوک راگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەمە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لەبەئامانجگرتنی کاروانێکی سەر بە پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند، کە لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی پۆلیس گیانی لەدەستدا.
ناسێنەرانی نزیک لە داعش لە راگەێنراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەئامانجگرتنی کاروانێکی پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوچەی جەوەڵبۆر لە رۆژهەڵاتی کەرکوک راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب و ئەندامێکی دیکە و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە.
پێشتریش شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی داعشی لە ناوچە جیاجیاکانی بابل راگەیاند، یەکێکیان بەرپرسی ئەو هێرشە بوو کە کاروانەکەی پۆلیسی فریاکەوتنی کردبووە ئامانج.
هەر دوێنێش شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بۆسەیەکی ورد و درشتدا لە وادی حوران لە پارێزگای ئەنبار کوژرانی دوو ئەندامی داعشیان راگەیاند.