مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نسێبین

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە رێگەی نسێبین بڵاوکردەوە.

لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: ” بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم ،هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.”

مەسرور بارزانی وێڕای بەتوندی سەرکۆنەکردنی “ئەو تاوانە”، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات بە زووترین کات “هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە.”