سه‌رۆكی توركیا ئاماژه به پێشخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به نا راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی كرد به پێشخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بۆ 14 ئایاری 2023، له كاتێكدا كه بڕیاره له 18 حوزیرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ردۆغان له كۆوبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی پارتی “داد‌و گه‌شه پێدان” رایگه‌یاند، مه‌ندریس له 14 ئایاری ساڵی 2050 وتبووی، به‌سه، گه‌ل قسه‌ی خۆی ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست هێنا، له ئاماژه‌كردنێكدا بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی به‌سه‌ر پارتی گه‌لی كۆماری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێش 73 ساڵ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “توركه‌كان وه‌ڵامی هاوپه‌یمانی شه‌ش قۆڵی ده‌ده‌نه‌وه”، كه هاوپه‌یمانێتی شه‌ش پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه دژ به پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان.
رۆژی سێی كانونی دووه‌م “عومه‌ر چیلیك” وته‌بێژی پارتی “داد‌و گه‌شه پێدان” به دووری نه‌زانی گورانكارییه‌كی بچوك بكرێت له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوكات نه‌بێت له‌گه‌ل بۆنه‌ی ئاینی و پشووه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی زانكۆكان.
كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، میدیاكانی توركیا باسیان له‌وه كرد، ئه‌ردۆغان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ی هاوپه‌یمانی، گفتوگۆی كردووه له باره‌ی پێشخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌پێی راپۆرتی میدیاكان و راپرسییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی لێكوڵینه‌وه‌ی توركیا، جه‌ماورێتی ئه‌ردۆغان پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكست بهێنێت، به هۆی سیاسه‌ته‌كانی كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی توركیاوه په‌سه‌ند نییه.