په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیاریك پسه‌ند ده‌كات بۆ دیاریكردنی “سوپای پاسداران” له لیستی تیرۆر
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، په‌رله‌مانی ئه‌ورورپا بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد كه داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات سوپای پاسدارانی ئێران بخاته لیستی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان.
ئه‌مه‌و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندبوون له سه‌ر پلانێك، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن سوپای پاسداران وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی پۆلێن بكات، له كاتێكدا كه ئێران هوشداریدا له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و بڕیاره، گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا په‌سه‌ندی بكه‌ن.
له كۆی 638 په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌وروپا 598 یان ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر داواکارییەكه‌و بەم پەسندکردنەش، پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوا لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام دەکەن کە سوپای پاسداران، بەسیج، هێزی قودس و هەموو ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی گاردی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی‌دان بخرێنە نێو لیستی تیرۆرەوە.
عه‌لی ره‌زا ئه‌خوندی په‌رله‌مانتاری سوید له پارتی ناوه‌ند ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پێشكه‌ش كرد، كه له‌لایه‌ن 117 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرا.
ئه‌خوندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “با هه‌موومان كۆببینه‌وه، یه‌ك بگرین، به روحێكی هاوبه‌ش له پێناو پۆلێنكردنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌كو رێكخرواێكی تیرۆرستی.. ته‌نها سزا به‌س نییه، به‌ڵكو پێویستمان به بڕیار هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا نیزام موسه‌وی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران راگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك له په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپاوه دژ به سوپای پاسداران ده‌ربكرێت، وڵامه‌دانه‌وه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت و په‌رله‌مانی ئێران دژه بڕیاری بۆ ده‌رده‌كات.
وا بڕیاره رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی ئه‌وروپا دەنگ لەبارەی بڕیارێکی نوێ بدات کە تایبەتە بە زیاتر گوشارخستنە سەر ئێران.