به‌رپرسێكی توركیا: ده‌كرێت دانوستان له‌گه‌ڵ سوریا بكه‌ین له‌باره‌ی كشانه‌وه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان له گه‌ڵ سوریا بخاته سه‌ر مێزی دانوستان، له‌وانه‌ش ئه‌گه‌ری كشانه‌وه له سوریا، به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا.
پێگه‌ی (BBC Türkçe) له زاری به‌رپرسێكی ئاسایش كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كرد بڵاویكرده‌وه، “ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌سوریا به هه‌ماهه‌نگی روسیا ئه‌نجامدراون، جێگیركردنی خاڵه‌كانی چاودێری له ئیدلیب، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی مۆسكۆ تاران بووه”.
له دوای چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كه دوایینیان له شاری سه‌رێ كانێ و گرێ سپی بوو له ساڵی 2019دا، توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هاوپه‌یمانی، ناوچه‌یه‌كی به‌رفروانیان له باكووری سوریا داگیركرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له كاتی پێشوزایكردنی له “ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ” نێردەی روسیا بۆ سوریا رایگه‌یاندبوو، لێکنزیکبوونەوەی وڵاتەکەی و تورکیا بە نێوەندگیریی روسیا، دەبێت “بونیاتبنرێت له‌سه‌ر کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پشتیوانی تیرۆر له لایه‌ن ئەنقەرەوە”.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌سه‌د هه‌مان هه‌ڵویستی دووباره كرده‌وه له كاتی پێشوازیكردنی له حوسین ئه‌میر عه‌بدوللهیانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمه‌شق.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت له دانوستانه‌كان له گه‌ڵ توركیا، گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و پشتیوانی تیرۆر بێت.
ره‌جه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چاوی به ئه‌سه‌د بكه‌وێت، له پاش كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی به‌رگری و پاشان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه.