فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: به هاوكاری “هه‌سه‌ده” به‌رده‌وام ده‌بین له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌مپی هۆل
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به هاوكاری له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مپی هۆل.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ “مایكل كۆریلا” فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: “گێرانه‌وه‌و دووباره نێشته‌جێكردن و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مپی هۆل به جێ ده‌هێڵن پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ عێراق و ناوچه‌كه و به‌شێكه له ئه‌ركی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مپی هۆل كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ راكێشانی ئه‌ندامی نوێ بۆ داعش.
له یه‌كه‌م كارواندا له ساڵی 2023، 142 خێزانی عێراقی كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 580 كه‌سه، كه‌مپی هۆلیان جێهێشت، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی هه‌وڵه‌كانی عێراقی كرد بۆ به‌رده‌وامبوونی له گێرانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی له كه‌مپی هۆل، وه‌ك به‌شێك له هه‌وله نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ گێرانه‌وه‌ی زیاتر له 25 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له كه‌مپه‌كه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی عێراق ساڵی رابردوو، 925 خێزانی عێراقی به شه‌ش قۆناغ. كه‌مپی هۆلیان به جێهێشتبوو.