ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق هه‌وڵێكی روسیایه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات پێی وایه هه‌نگاوه‌كانی روسیا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق، هه‌وڵێكی روسیایه بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و په‌راوێزخستنی بڕیاره نێوده‌وله‌تییه‌كان.
به گوێره‌ی پێگه‌ی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری، ئیلهام ئه‌حمه‌د له وتارێكدا له میانی به‌شدارێكردنی له كۆبونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێ به‌جێكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق به فشاری روسیابووه، هێشتا ئێران راسته‌وخۆ به‌شداری له‌و هه‌وڵانه نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، (سوریا‌و توركیا) ته‌نها له پرسی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هاوڕان.. گفتوگۆكان ته‌نها له دۆسییه‌ی گشتییه‌كان كراون، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه به فشاری روسیا ده‌كرێن و مۆسكۆ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كاری لێژنه‌ی ده‌ستوری خێراتر بكات و كۆتایی بهێنێت به دۆسیه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری سوریا‌و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان، به دوور له بڕیاره‌كانی جنیڤ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا.
وتیشی، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا، فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریاداو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و دامه‌زراوه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری.
ئه‌و ژنه سیاسه‌ت مه‌داره‌ی كورد پێی وایه سزای سه‌پێنراوه‌كانی رۆژ ئاوا بۆ سه‌ر حكومه‌تی سوریا، رێگری ده‌كات له هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌و هێزه‌كانی دیكه، بۆ گێرانه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.