لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا له‌وه گه‌یشتووه كه پێویسته مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكرێت
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌وه گه‌یشتووه كه پێویسته مامه‌ڵه له گه‌ڵ حكومه‌تی شه‌رعی سوریا بكرێت به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
لاڤرۆڤ له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سیاسه‌تی گشتی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له ساڵی 2022 رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و روسیا‌و سوریا.
رۆژی سێی كانونی دووه‌م، نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، پشتیوانی له‌و وڵاتانه ناكه‌ین كه په‌ره به په‌ێوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆری دڕنده‌ی سوریا.
دوای به دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و توركیا له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا، ئه‌مریكا داوای له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد، په‌ێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ئاسایی نه‌كه‌نه‌وه.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ردۆغان داوای هاوكاری لێمانكردبوو، كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری توركیا‌و سوریا به نێوه‌ندگیری روسیا سازكرا.
له كاتێكدا كه پێشتر چه‌ندین جار داوای له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا كردبوو واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و به پیاوكوژ ناوی بردبوو، سه‌رۆكی توركیا به‌م دواییانه به دووری نه‌زانی له گه‌ڵ ئه‌سه‌د كۆببێته‌وه.
ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، ئه‌درۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێت، له پاش كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات.
كۆتایی ساڵی رابردوو، وه‌زیرانی به‌رگری روسیا‌و توركیا‌و سوریا، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمیان سازكرد له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ له پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له ساڵی 2011دا.