هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی راهێنانی سه‌ربازی ده‌كات له یه‌كێك له بنكه‌كانی حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق و راهێنانیان له بنكه‌ی شه‌دادی ئه‌نجامدا له باشووری گونده‌واری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا به به‌كارهێنانی تۆپخانه‌و ره‌شاشی قورس.
دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌نگی ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه‌یان بیست له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، هاوپه‌ێمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزی سه‌ربازی و هاوكاری لۆژستی زیاتری ره‌وانه‌ی بنكه‌ی شه‌دادی كردبوو.
ئه‌و هێزه پێكهاتبوو له 50 بارهه‌ڵگری داخراو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئۆتۆمبێڵی ده‌بڵ ئه‌كسل و زریپۆشی سه‌ربازی و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی، به یاوه‌ری چه‌ند زریپۆشێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا.
بنكه‌ی شه‌دادی سه‌ربازی یه‌كێكه له گرنگترین بنكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، چونكه شوێنێكی ستراتیژی هه‌یه‌و ناوچه‌كانی جه‌زیره‌و بنكه‌كانی گونده‌واری دێره‌زوور به یه‌ك ده‌به‌ستنه‌وه.