درۆنێكی توركیا ئۆتۆمبێڵێك ده‌كاته ئامانج له گونده‌واری قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا (درۆن) ئۆتۆمبێڵێكی كرده ئامانج له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ.
ئۆتۆمبێله‌كه له نزیك گوندی مه‌عشوق بۆردوومانكرا له سه‌ر رێگای نێوان قامیشلۆو سنوور‌ی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرانه‌كرد سه‌باره‌ت به قوربانیانی هێرشه‌كه، له كاتێكدا شایه‌ت حاڵه‌كان باسیان له‌وه‌د‌كرد ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌رێكه‌وتن.
ئه‌مه‌و هێزه‌كانی ئاسایش هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان نه‌دا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه.