لە ناوچەی پیشەسازی شاری قامیشلۆ ئاگرێک کەوتەوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی تەنەر لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و زیانی ماددی هەبوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرەکە لە کارگەیەکی تەنەر لە ناوچەی پیشەسازی شاری قامیشلۆ کەوتۆتەوە ، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.

زیانەکان تەنها لە ماددیدا سنووردار بوون، لەکاتێکدا هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە تا ئێستا بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

یەکێک لە کرێکارانی کارگەکە بە نۆرس پرێسی وتووە، “ئاگرەکە لەناکاو ڕوویداوە و سەرجەم کرێکارەکان توانیویانە بچنە دەرەوە و لە ئاگرەکە رزگاریان بێت”.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – مۆنتاژ: دلسوز یوسف